کوردستانی

سعودیە هێز دەنێرێتە رۆژئاوای كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە هێز دەنێرێتە رۆژئاوای كوردستان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆی لە رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایانكردووە، هێزێكی سعودی لە عیراقەوە چوونەتە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام بۆ ئەوە نەهاتوون بمێننەوە و لە بنكەی شەدادی شاری حەسەكە جێگیربن وەك چەند میدیایەك باسی لێوەدەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاڕتی روسی، ئەو سەربازانەی سعودیە ژمارەیان لە 20 كەس تێپەڕناكات، لە بنكەی سەربازی تاجی عیراقەوە هاتوونەتە سوریا و یەكەمجاریش نییە هێزی سعودیە بچێتە ناو سوریاوە، پێشتریش هێزی سعودیە بەمەبەستی بینینی سەركردە عەشائیرەكانی حەسەكە چوونەتە سوریا.

لەلایەن خۆشیانەوە هەریەك لە كەناڵەكانی عالەمی ئێرانی و مەیادینی سەر بە حزبوڵا بڵاویانكردبووەوە "هێزەكەی سعودیە لە 26 ی ئەم مانگەدا چوونەتە بنكەی سەربازی شەدادی و هێزێكی ئەمەریكیشیان لەگەڵدا بووە كە لە بنكەی تاجی عیراقەوە بەرەو سوریا چوون".

پارێزگای حەسەكە لە سوریا كە بەشێكی لە رۆژئاوای كوردستان چەندین بنكەی سەربازی ئەمەریكی تێدایە، لەنێویشیاندا بنكەی سەربازی شەدادی كە دەكەوێتە نزیك كارگەیەكی غاز لەباشوری رۆژهەڵاتی شاری شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەكە. 
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە