کوردستانی

پۆلیسی هەولێر فێڵێكی دەرۆزەكەرەكان ئاشكرادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر فێڵێكی دەرۆزەكەرەكان ئاشكرادەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "هەڵمەتی سێیەمی دەستگیركردنی دەرۆزەكەرەكانیان لەسەر شەقام، بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەستپێكردووە و ژمارەیەكی دیكەیان لێ دەستگیركردوون".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "بۆ جاری سێیەم ژمارەیەك سواڵكەر و دەرۆزەكەریان لەسەر شەقام و بازاڕ و شوینە گشتییەكان دەستگیركردووە، كە داوای پارەیان لە هاوڵاتیان دەكرد و خەلكیان بێزار دەكرد، بەشێكی زۆریشیان بۆ راكێشانی سەرنجی خەڵك منداڵەكانیان لەسەر عارەبانە دادەنێن بۆ راكێشانی هەستی هاوڵاتیان تا خێریان پێبكرێت، لە كاتێكدا منداڵەكانیان هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نییە".

پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكردووە "هەڵەمەتی دەستگیركردنەكە لەسەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شار بەردەوام دەبێت، سەرجەم دەرۆزەكەرەكان بەپێی ماددەی (390) لە یاسای سزادان لە زیندان راگیراون".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال