کوردستانی

زیاتر لە 300 دۆنم پووش و پاوان و لەوەڕگا لەسنوری دوكان دەسوتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 300 دۆنم پووش و پاوان و لەوەڕگا لەسنوری دوكان دەسوتێت
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

لە شارۆچكەی دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە شاخی سارا، زیاتر لە 300دۆنم پووش و لەوەڕگا سوتاو، قایمقامیەتی قەزای دوكانیش رایدەگەیەنێت دوای چەند جارێك لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی شاخی سارا بە هۆكاری نادیار سەریهەڵداوەتەوە .

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە "لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێك لە بەشێك لە شاخی سارا لە قەزای دوكان دروست دەبێت، دوای ئاگادار كردنەوەیان پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان و تیمەكانی بەرگری شارستانی و چەند هاووڵاتییەكی ژینگە دۆست لە قەزای دوكان بەدەم ئەم ئاگرەوە دەچن و لە درەنگانێكی شەودا دەتوانن ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن".

هەر لە راگەیەندراوەكەی قایمقامیەتی دوكان دا هاتووە "دوای چەند كاتژمێرێك ئاگرەكە سەرهەڵدەداتەوەو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەچنەوە سەر ئاگرەكە، ئێوارەی دوێنێش سیروان سەرحەد قائیمقامی دوكان و بەرێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی دوكان دەچنە شاخی ساراو هاوشانی تیمەكان و چەندین هاووڵاتی خۆبەخش هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنەوەی ئاگرەكە دەدەن، وە لە كاتی ئەركدا كارمەندێكی دارستان و ژینگە دەكەوێتە خوارەوەو بریندار دەبێت و روانەی نەخۆشخانە دەكرێت".

لە كۆتایی راگەیاندراوەكەی قایمقامیەتی قەزای دوكان دا هاتووە "لەم رووداوی ئاگركەوتنەوەیەدا زیاتر لە 300 دۆنم لەوەڕگاو پوش و پاوەن دەسوتێت و زیانیش بە سەدان درەختی جۆراوجۆری ناوچەكە دەگات".
س.ج
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە