عیراقی
"تەنها لەماوەی دوو ساڵدا 1000 هاوڵاتی لە رۆژئاوای عیراق رفێندراون"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوێنێ یەكشەممە رایگەیاند، 1000 هاوڵاتی عیراقی لەماوەی ئەم دوساڵەی رابردوودا لە رۆژئاوای وڵاتدا بێسەروشوێن بوون، ئەو رێكخراوە هەروەها داوایشیكرد هەوڵەكان دەستپێبكەنەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە حاڵەتەكانی رفاندن لە پارێزگای ئەنبار.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند "هەرچی زووە دەسبكرێتەوە بە لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ و چالاك بۆ دیاریكردنی چارەنوسی نزیكەی 1000 پیا و گەنج كە هاووڵاتی مەدەنی عیراقین و بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازیەوە دژی داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ماوەی ساڵانی 2015 بۆ 2016 دیارنەماون".
رێكخراوەكە داواشیكرد " لێپێچینەوە لە بكەرانی ئەو كارانە بكرێت و دادپەروەری جێبەجێبكرێت و ماف بگەرێنێرێتەوە بۆ خاوەن قوربانییەكان".
نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە " راستە لێكۆڵینەوەكە لەسەر ئاستی پارێزگای ئەنبار كراوە، بەڵام پێشنیار و راسپاردەكان بۆ تەواوی پارێزگاكانی عیراقە و راپۆرتەكە دەبێتە چارەسە بۆ حاڵەتەكانی تری رفاندنی هاووڵاتیانی مەدەنی".
شایەنی باسە، رۆژێك پێشتر روانگەی عیراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد چارەنوسی رفێندراوەكان ئاشكرابكات.