کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، بڕیار دراوە دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگا حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی بمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی 10، هەروەها  پۆلی 12ی ئامادەیی لە پۆل وانە دەخوێنن و 27-9-2020 دەوامیان دەستپێدەکاتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە، بڕیار درا زانکۆ و پەیمانگاکان خوێندنی ئاوێتە بێت، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، خوێندن بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان ئۆنلاین و ئامادەبوون لە پۆل،  واتە ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر خوێندکارێکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت، بەڵام دەبێت خوێندنگاکان بۆ هەردوو بژاردەکە ئامادەکاری بکەن.
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan