عیراقی

وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی رێژەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی و رایدەگەیەنێت "بەهۆی پابەندنەبوونی زۆربەی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە، بە دووری نازانین لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بەرزتر ببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرەڕای هۆشدارییەكانی وەزارەتی تەندروستی و جەختكردنەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێكارەكانەوە، هەینی رابردوو 2020/09/04 زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا تۆماركراوە".
 
وەزارەتی تەندروستی هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان گەڕاندەوە بۆ جەژن و بۆنە ئایینیەكان دەگەڕێنێتەوە ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرەڕای پابەندبوونی زۆربەی بەشداربووان لە بۆنە ئایینییەكان بە رێكارەكانی خۆپارێزی، لە زۆربەی شوێن و شەقام و بازاڕ و چێشتخانەكانيش گردبوونەوە هەیە، بەبێ گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێز، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان".
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 256 هەزار و 719 کەس تووشبوون و 195 هەزار و 259 کەس چاکبوونەتەوە و 7422 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان