عیراقی
ئەمەریكا هێزەكانی لەعیراق بۆ ئەم ژمارەیە كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشكرایدەكات كە ژمارەی هێزەكانیان لە عیراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكەنەوە، بەوەش یەكەمجارە لە ساڵی 2016 ەوە ئەمەریكا بەوشێوەیە هێزەكانی لە عیراق كەمبكاتەوە.
میدیاكانی ئەمەریكا لە زاری ژەنەراڵ كینیس ماكنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرایانكردووە "لەم مانگەدا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە لە ساڵی 2016وە ئەوە گەورەترین هەنگاوە كە ئیدارەی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق بینێت".
جێی ئاماژەیە، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، واشنتۆن رایگەیاند، ژمارەی سەربازانی لە عیراق كەم دەكاتەوە، لە 25ی مانگی رابردووش بنكەیەكی دیكەی سەربازییان رادەستی هێزە عیراقییەكان كردەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمەریكا، راگەیەندراوێك لەبارەی كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە عیراق بڵاوبكاتەوە.