عیراقی

زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند لە (24) كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و  597 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراون 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق دا هاتووە "چوار هەزار و 597 تووشبوو تۆماركراون، 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ هەزار و 824 كەس چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

 وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندووە "كۆی گشتی ئەو تووشبووانەی تائێستا لەعیراق تۆماركراون گەیشتووەتە 278 هەزار و 418 كەس، لەو ژمارەیەش 213 هەزار و 817 كەس چاكبوونەتەوە و حەوت هەزار و 814 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان