عیراقی
وردەكاری گفتوگۆكانی شاندی هەرێم لە بەغدا و جێگیركردنی پشكی كورد لە بودجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لە پرۆژەی بودجەی 2020 جێگیركراوە، حكومەتی عیراقیش بەڵێنیداوە كە پشكی هەرێم لە بودجەی 2021 دەستكاری بكات.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند"رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بووە بە بەشێك لە بودجەی 2020 پشكی هەرێم و پابەندییەكانی سەر هەرێم، موچەی پێشمەرگە، قەرزەكانی هەرێمیش".
وتیشی "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی بودجەكە دەكات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەم لە ئەنجومەنی نوێنەران و هەم لە ئەنجومەنی وەزیرانیش ئاستەنگ هەیە لەبەردەم رێككەوتن و بودجەكەشدا خەڵكێك هەیە دژیەتی و نایانەوێت تێبپەڕێت و دەیانەوێـت دەستكاری بكەن، بەڵام دواجار دەبێتە بەشێك لە بودجە".
وەك ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی دەكات "ئەم پرۆژە بودجەیە بۆ 2020 كاتەكەی تێپەڕیوە بەڵام دەبێتە بنەمایەكی باش بۆ 2021 هەرچەندە حكومەتی عیراق بەڵێنی داوە بە گشتی دەستكاری بودجەی 2021 بكات و لەوچوارچێوە تەقلیدییە دەریبهێنن بەڵام هەتا بەدەستمان نەگات نازانین چییان كردووە".
شیروان میرزا ئەوەشی خستەڕوو "پشكی هەرێم %12 پۆینت 67 جێگیركراوە و هەر هەمان رێككەوتنی مانگی 12 ی 2019 ە لەگەڵ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كرا، نزیكەی 912 ملیار دینار ساڵانە بۆ پێشمەرگە دانراوە وە بە گشتی پشكی هەرێم دەكاتە 12 ترلیۆن دینار، بەڵام خۆ ساڵەكە زۆری رۆشتووە و دوو مانگ ئەگەر فریا بكەوێت لە باشترین حاڵەتدا مانگی 11 و 12 لەسەر ئەو بودجەیە دەڕۆن، راستییەكەی بۆ ساڵی 2021 سوودی دەبێت".
سەبارەت بە دوایین گفتوگۆكانی شاندی تەكنیكی و هونەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا شیروان میرزا وتی "شاندە تەكنیكییەكە لە بەغدان و بەردەوامن لە گفتوگۆكردن بۆ پشكی كورد لە بودجەی 2021 و 2022 و 2023 و تا 24 ی مانگ لە بەغدا دەمێننەوە".