عیراقی

كازمی پارێزگاری بەغدا و چەند پۆستێكی تری حكومەت دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی پارێزگاری بەغدا و چەند پۆستێكی تری حكومەت دەگۆڕێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی باڵای حكومیدا، لەنێویاندا بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی، بریكاری كاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق.

ناوی ئەو كەسانە و پۆستەكانیان كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە دەستنیشانكراون تا وەریبگرن هەریەك لەمانەن "ئەندازیار منهەل عەزیز، بۆ پارێزگاری بەغدا، سالم جەواد، بۆ بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی، خالید عوبێدی، بۆ بریكاری كاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری، مستەفا غالب، بۆ پارێزگاری بانكی نیشتمانی".

هەر لەدرێژەی ئەو گۆڕانكاریانەدا،" سوها داوود، بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و فالح یونس،  بۆ بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، حەسەن حەلبووس، بۆ سەرۆكی دەستەی كاخەزە داراییەكان، سامی مەسعودی، بۆ سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە و عەلا جەواد، بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق دەستنیشانكراون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان