عیراقی

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی ساڵی 2020ی پەسەندکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی ساڵی 2020ی پەسەندکرد
مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی ئه‌مساڵی په‌سندكرد، بڕیارە پرۆژەکەش رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عیراق جیاواز ده‌بێت و پێشكه‌وتووانه‌ ده‌بێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند "له‌پێناو رێكخستنی پرۆسه‌ی خه‌رجی و ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجییه‌ پێویستییه‌كان بۆ سێ مانگی ماوه‌ له‌ ساڵی دارایی عیراق، وه‌ك پابه‌ندییه‌كی حكومه‌ت به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌، حكومه‌ت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌سندكرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پرۆژەیەی پەسەندکراوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکرێت، هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ی بودجه‌ی به‌ پرۆژه‌ی بودجه‌یه‌كی كتوپڕ و ساده‌ وه‌سفكردووه‌ و ئامانج لێی رێكخستنی پرۆسه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بوونی هەبووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عیراق جیاواز ده‌بێت و پێشكه‌وتووانه‌ ده‌بێت و زۆر له‌ كێشه‌كانی هاوڵاتییان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه"‌.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان