راپۆرت
پاكستان و سێ وڵاتی دیكەی عەرەبی نزیكن لە رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان باس لەوەدەكەن، سێ وڵاتی عەرەبی و پاكستان نزیكن لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل رێكبكەون، ئەویش دوای رێككەوتنی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل ئەویش بە دەستپێشخەری ئەمەریكا.
رۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" بڵاویكردەوە، نور داهاری لێكۆڵەری بەریتانی بە رەگەز پاكستانی كە سەرۆكی پەیمانگەی ئیسلامییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رایگەیاندووە"پاكستان هەندێك بەرژەوەندی نەتەوەیی هەیە كە رێگەی پێنادات پەیوەندی كراوەی هەبێت لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام دەرگاش لەسەر پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل داناخات".
پاكستان و ئیسرائیل چەند دەیەیەكە ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و زانیاری سەربازی دەكەن
وتیشی "پاكستان و ئیسرائیل چەند دەیەیەكە ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و زانیاری سەربازی دەكەن، پاكستانیش دەوڵەتی جولەكە بە دوژمنی خۆی نازانێت و بەدووریش نازانرێت لەداهاتوودا بە ئاشكرا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆ بكات".
ژمارەیەك وڵات هەن كە لەریزدا وەستاون تا رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكەن
ئەو لێكۆڵەرە دەشڵێت "ژمارەیەك وڵات هەن كە لەریزدا وەستاون تا رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكەن، لەوانەش عوممان و سۆدان و مەغریب و سعودیە، قەتەریش درەنگ بێت یا زوو ئەو بڕیارە دەدات".
وتەكانی داهاری لەكاتێكدایە، تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی ئاشكرایكردووە"چەند سەرچاوەیەكی ئیدارەی ئەمەریكا زانیاری ئەوەیان دركاندووە كە واشنتۆن چاوەڕێی ئەوەیە كە دوای واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل سێ وڵاتی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكەن".
هەریەك لە عوممان و سۆدان و مەغرین نیازی ئەوەیان هەیە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكەن
وەك سەرچاوەكانی ئیدارەی ئەمەریكا بە سی ئێن ئێنیان وتووە"هەریەك لە عوممان و سۆدان و مەغرین نیازی ئەوەیان هەیە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكەن".
دوو هەفتە لەمەوبەریش، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایانگەیاند "بە ناوەندگیری قەتەر گەشتونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایهێنان بەزیادكردنی گرژییەكانی نێوانیان و چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەی كەرتی غەزە كە بزتنەوەی حەماس و ئیسرائیل باڵادەستن بەسەریدا".
لەو بارەیەوە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس وتی "گەشتوینەتە لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و درووستبوونی ئەو لێكتێگەیشتنە لەئەنجامی چەند گەڕێكی گفتوگۆ و پەیوەندیمان بووە لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی كە كۆتا گەڕیان بەناوەندگیری محەمەد ئەلعەمادی، باڵوێزی قەتەر بوو".
لەبەرانبەردا، ئیسرائیل لەسەر زاری وتەبێژی (یەكێتی رێكخستنی كارەكانی حكومەتی ئیسرائیلی لە ناوچەكە) رایگەیاند "وڵاتەكەی گەشتونەتە رێكەوتنێك لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس".
وتیشی "لەئەنجامی بەردەوامی هەوڵەكان گەشتینە رێكەوتنێك لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی ناوچەكە لەرێگەی گەڕانەوەی سیاسەتی مەدەنی بەئاراستەی كەرتی غەزە بەمەرجی پاراستن و بەردەوامی ئارامی ئاسایش و دوبارە چالاككردنەوەی دەروازەی كیریم شالۆم بەشێوەی پێشوو بۆ راپەڕاندنی كارەكانی".
رێككەوتن و نزیكبوونەوەی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كاردانەوەی جیهانی بەدواوە بوو، بەشێكی زۆر لە وڵاتان پشتیوانی رێككەوتنەكە دەكەن، بەڵام تائێستا هەریەك لە ئێران و توركیا دژایەتی خۆیان بۆ رێككەوتنەكە بە ئاشكرا راگەیاندووە.