عیراقی
حكومەتی عیراق لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ هەرێم روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا بەهێز كراوە و لە داهاتوودا و لە رێككەوتنی بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 رووندەبێتەوە.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا، لە بەشێك لە قسەكانیدا وتی "سەردان و بەسەركردنەوەكان لە هەرێمی كوردستان گرنگ بوون، چەندین دیدار و كۆبوونەوە كران لەگەڵ سەركردەكانی كوردستان، باسی هەموو پرسە هەڵپەسپێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا بە درێژایی ساڵانی رابردوو".
وتیشی "لێكتێگەیشتنی هاوبەش بەهێزكرا، كە ئەمەش لە رێگەی سەردانی دوولایەنە و هاتن و چوونی شاندی نێوان هەردوولا لە بەغدا و هەولێر كراوە، ئەم لێكتێگەیشتنە بەهێزكرا".
ئەحمەد مەلا تەڵال لەبارەی كۆبوونەوەكانی كازمی لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا "رێككەوتن كراوە كە هەوڵبدرێت ئەو رێككەوتنە لە بودجەی 2021 زەمینەی بۆ بڕەخسێت و بەهێزبكرێت و مافە دەستوورییەكانی حكومەتی فیدراڵی جێگیربكرێت تایبەت بە دەروازەكان و نەوت و جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە هەناردەكردنی ژمارەی بەرمیلەكانی نەوت و رادەستكردنی بە بەغدا ، ئەم گفتوگۆ و رێككەوتنانە لە بودجەی 2021دا روون دەبنەوە".
جێی ئاماژەیە، پێنجشەممە و هەینی رابردوو 10 و 11ی ئەم مانگە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەت و بەشێك لە حزبەكان كۆبوویەوە.