عیراقی

خێزانێكی کورد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەربڕدران

مەودا میدیا - سلێمانی |


خێزانێكی کورد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەربڕدران
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەربڕدران و ماڵەکەشیان بەتاڵان برا، خێزانەکە لە سێ کەس پێکهاتبوون دایک و باوک و کچێکیان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، درەنگانی شەوی رابردوو کچە چالاکوان و پزیشکی دەرمانسازی کورد "شیلان دارا" و دایک و باوکی لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغدا  لەماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەربڕدران و ماڵەکەیان بە تاڵان بران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پزیشکی دادی بەغدا ئاشکرای کردووە، بە ئەگەری 60% شیلان دەست درێژی کراوەتە سەر و هەردوو قاچی بڕدراوە، باوکیشی تەنها سەری بڕدراوە و دایکیشی بە چەقۆ کوژراوە.

س.س