عیراقی

بكوژی خێزانەكەی بەغدا لە هەولێر دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژی خێزانەكەی بەغدا لە هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر توانیویانە تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیربكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بەبۆنەی رووداوی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغداوە ئاماژەی بەوەكرد "لە شاری بەغدا بە شێوەیەكی دڕندانە دارا رەئوف و هاوسەری و كچێكی شەهیدكران، ئەم  تاوانە بە توندترین شێوە ئیدانە دەكەم".

وتیشی "دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم كە توانییان بە زووترین كات، تاوانباری سەرەكی دەستگیر بكەن".

ئێوارەی ئەمڕۆ، دژەتیرۆری كوردستان دانپێدانانی تۆمەتباری كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدای بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، كە پاسەوانی باڵیۆزخانەی روسیایە و لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراق كارمەندە.

درەنگانی شەوی رابردوو، خێزانێكی سێ كەسی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا كوژران، هاوكات رووداوەكە لە گەڕەكی مەنسوری بەغدا بووە كە ئەو خێزانە لەناو شوقەیەكدا ژیاون و خەڵكی سلێمانی بوون و ماوەیەكی زۆرە لە بەغدا دەژین.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان