عیراقی

مستەفا کازمی پەیامێک ئاراستەی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پەیامێک ئاراستەی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- 

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێکدا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەرێم دەکات کە هاوكار بوونی لە دەستگیرکردنی تاوانباری بکوژی خێزانەکەی بەغدا.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی "له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌رپه‌رشتى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانى قێزه‌وه‌نى تاوانبارێكیان كرد دەرهه‌ق به ‌خێزانێكى عیراقى به‌غدادى تاوه‌كو توانیمان بگه‌ینه‌ تاوانباره‌كه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سوپاسى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاسایشى هه‌رێم ده‌كه‌م بۆ هاوکاریکردنی به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ئاسایشى فیدڕاڵى بۆ گه‌یشتن به‌تاوانباره‌كه‌ له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 15ی ئەیلولی 2020 خێزانێک کە لە سێ کەس پێکهاتبوون دایک و باوک و کچەکەیان لە ناوچەی مەنسوریەی شاری بەغدا لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەقۆ کوژران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan