عیراقی
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعیراق لە كوشتنی هاوڵاتیان و چالاكوانان دەكۆڵێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەگەڵ دووبارەبوونەوەی هێرشەكان بە كاتیۆشا كەزۆربەیان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدان، هەروەها هەوڵەكان بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لەعیراق و بەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە، ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە رایگەیاند "ئەو هێرشانە دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و هێزەكانی هاوپەیمانان و چالاكوانان ئامانج لێی لاوازكردنی سەربەخۆیی عیراقە بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی".
ماسیۆ وتیشی "باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەو دۆخە تاوتوێ دەكات لەپێناو پاراستنی هێزەكانی ئەمەریكا و بەرپەرچدانەوەی ئەو كەسانەی هێرشەكان ئەنجام دەدەن".
سەبارەت بە ئێران باڵیۆزی ئەمەریكا لەعیراق وتی "وابیردەكەمەوە هێشتا ئێران دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عیراق دەكات و ئەجێندای دەرەكیش دەیەوێت ئەم وڵاتە لاواز بكات، ئێمە نامانەوێت ئەمەریكا بەبەردەوامی لێرە بمێنێتەوە ئەگەر دۆخەكە گونجاو بێت بەزوویی هێزەكان كەم دەكەینەوە".
باڵیۆزی ئەمەریكا لەعیراق جەختیشیكردەوە "بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەعیراق بە بانگهێشتی حكومەتی عیراق بووە لە ساڵی 2013 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هێشتا ئەو هێزە تیرۆریستییە هەڕەشەیە بۆ هەندێك لەناوچەكانی عیراق بەتایبەت ناوچە بیابانییەكان، بۆیە نامانەوێت بە كشانەوەمان دووبارە داعش بگەڕێتەوە ئەوەشمان لەگەڵ عیراقیەكان تاوتوێ كردووە".
ماسیۆ تولەر، سەبارەت هەنگاوەكانی حكومەتی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو كەسانەش كە توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بەكاردەهێنن رایگەیاند "ئەمەریكا هاوكاری حكومەتی عیراق دەكات لە دۆزینەوەی بكوژانی خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لەو كەس و لایەنانەی بەشدارن لە كوشتن و رفاندنی چالاكوانان و خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەریكا پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازادی پاك دەكات كە هەمووان بەشداری تێدا بكەن".