عیراقی

كازمی بانگهێشتی توركیا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 كازمی بانگهێشتی توركیا دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاند "وڵاتەكەی بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاڕاستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە تا سەردانی  توركیا بكات".

وتەكانی یەڵدز لەمیانی سەردانیدا بوو بۆلای قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، كە بەوتەی خۆی لە كۆبوونەوەكەدا "تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی عیراق و توركیا و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كراوە".

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ئەعرەجیش "حكومەتی كازمی سورە لەسەر ئەوەی بەردەوامی بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و توركیا بدات و لە هەموو بوارەكانەوە بەرەوپێشی ببات".

هەر بەپێی بەیاننامەكە "عیراق و توركیا كۆمەڵێك بەرژەوەندی هاوبەش پێكەوە دەیانبەستێتەوە  بەتایبەتیش بەرژەوەندی هاوبەشی ئابووری، بۆیە پێویستە ئەو پەیوەندیانە بەرەو پێش ببرێن".

لەلایەن خۆشیەوە، فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاندووە "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گرنگی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ عیراق دەدات، حەزیش دەكات سەردانی عیراق بكات هەركات دۆخەكە بگونجێت، بۆیە ئێمەش بانگهێشتی فەرمیمان ئاڕاستەی مستەفا كازمی كردووە تا سەردانی توركیا بكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان