مه‌ودا میدیا-
كاڵه‌كى ناوخۆ له سنورى شاره‌زوور و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه پێگه‌یشتووه و به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ سه‌دان هه‌زار ته‌ن ده‌بێت و نرخه‌كه‌شى هه‌رزانه.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌مى كاڵه‌كى ئه‌مساڵ زۆر زۆر باشبوو، له رووى رێژه و كوالێتی، له سنورى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه”.
وتیشى “به‌رهه‌مى ناوخۆى جووتیاران كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌شى هه‌رزانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پلانێك نییه ساڵانه ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه هه‌یه تا ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له عه‌لوه یان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه چوار كیلۆ كاڵه‌ك به هه‌زار دیناره، له ده‌ریشه‌وه دوو كیلۆ نیو بۆ سێ كیلۆ كاڵه‌ك به هه‌زاره”.
باسى له‌وه‌شكرد “ته‌نها به‌رهه‌مى كاڵه‌كه‌ى ئه‌و سێ ناوچه‌یه سه‌دان هه‌زار ته‌ن ده‌بێت”.
ع