قەرەسوو: یاسای چوارچێوە زۆر دواکەوت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد ماوەی ساڵ و نیوێک بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا تێپەبووە، یاسای چوارچێوە زۆر دواکەت و بەئاسانی دەکرا دەربکرێت، دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر بنەمای گۆڕەپانی یاسایی و سیاسی ئامادە نەبوون بۆ چارەسەریی پرسی کورد.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند “بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاگاداری بەرپرسانی دەوڵەت کرا، بە ئاشکرا باسی پرسی کورد کرا، ماوەی سەدساڵە دابڕان لە نێوان دەوڵەتی تورک و گەلی کورددا هەیە، هەر خۆی ئامانجی چارەسەریی دیموکراتیک، تێپەڕاندنی ئەم دابڕانەیە، ئەم یاسایە چارەسەریی پرسی کورد ناهێنتەدی، بەڵام پێویستە وەک یەکەم هەنگاوی هەڵوێستێکی خاوەن ئەو ئامانجە، هەڵبسەنگێندرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە یاساکەدا باس لە چارەسەریی پرسی کورد نەکراوە، ئەمەش کەموکوڕییەکی گرنگە، بەڵام ئیتر سەرەتایەکە و دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە بگەیەنینە سەرکەوتن، لەمەوبەدوا سەیری بەردەمی خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی ئەم سەرەتایە لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوون و چارەسەریی پرسی کورد بگاتە ئەنجام، ئەوەی لە ئەستۆیان بێت، جێبەجێی دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “کاتێک باسی کۆتاییهاتنی تێکۆشانی چەکداری دەکەن، 15ی ئاب گەیشتووەتە ئەنجام، گەلێکی دروستکرد، کە بۆ ئازادیی خۆی تێبکۆشێت، راستیی کوردی دەرخست، بوونی کوردی لە هەموو روویەکەوە هەمیشەیی کردووە و ئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە، 15ی ئاب بەڕاستی بۆ تێکۆشانی ئازادی و مێژووی گەلی کورد زۆر بەنرخ و مانادارە، هەوڵدەدەن بە تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک ئامانجی شەهیدان بهێننەدی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان