مه‌ودا میدیا-
دواى گرانبوونى له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو، جارێكى تر نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆربوونى مریشكه له كلێڵگهكان.
سه‌یوان كامیل، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گۆشتی مریشك له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوو، یه‌ك كیلۆ بۆ سه‌رو 4000 هه‌زار دینار گرانبوو”.
وتیشى “ئه‌و گرانبوونه‌وه‌ى ئه‌وكاته هى ئه‌وه‌بوو مریشك له كێڵگه‌كان كهمبووبووهوه، ئێستا مریشك زۆر بووه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌شى ههزرانبووهتهوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێستا یه‌ك كیلۆ مریشك له بازاڕ، واته دوكانه‌كانى ده‌ره‌وه به 2500 دینار تا 2600 دیناره و مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه”.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 200 هه‌زار تۆن مریشك له كێڵگه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام پێویستیی ناوخۆ كه‌متر له 70 هه‌زار تۆنه.
ع