سوپای عیراق کشانەوەی هێزەکانی لە کەرکوک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاشکرایکرد دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی سوپا لە نێوان کەرکوک و خورماتوو رەتدەکەنەوە و جوولەی هێزەکانیش تەنها رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان بووە.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند “ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە لەبارەی کشانەوەی سوپا لە خاڵە سەربازییەکانی نێوان کەرکوک و خورماتوو دوورن لە راستییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزی زیاتر رەوانەی چەند پێگەیەک کراون لە چوارچێوەی پلان و رێکارە سەربازییە پەسەندکراوەکاندا، ئەمەش هیچ پەیوەندییەکی بە کشانەوە بنکە سەربازییەکانەوە نەبووە لەسنووری پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان