روسیا پێی وایە ئەمەریكا پاڵپشتی هێرشەكانی ئۆكرانیا دەكات

مەودا میدیا-
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئاب، لە لێدوانێكدا كە رایگەیاند” مۆسكۆ پێی وایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە توندی دەستی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر روسیا هەیە و ئەو پرسەشی لەگەڵ واشنتۆن وروژاندووە”.

وتیشی” ئەو پشتگیرییەی كە ئەمەریكا پێشكەشی ئۆكرانیای دەكات، بە پلەی یەكەم زانیاری هەواڵگری لەخۆدەگرێت و بە چاوساغی ئەو وڵاتە ئۆكرانیا هێرشەكانی بۆ سەر وڵاتەكەی ئەنجام دەدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد” كۆمەڵێك پرسیارمان پێشكەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كردووە و داوامان كردووە وەڵامی رەسمی و جدیمان بدرێتەوە، لەوانەش سەبارەت بە داتای هەواڵگری و بەشداریكردنی زۆر زیاتری ئەمەریكا لە رێكخستن و ئەنجامدانی هێرشەكان لە ناو خاكی روسیا دژی ئامانجە مەدەنییەكان”.

باسی لەوەش كردووە” هێشتا ئەمەریكا وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی نەداوەتەوە و ئێمەش چاوەڕێی وەڵام دەكەین”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان