وتەبێژی مقاوەمە: چەکەکانمان رادەست ناکەین

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عیراق ئاشکرایکرد بۆ تاوتوێکردنی پرسی رێکخستنی چەکی بەرەی مقاوەمە 40 رۆژە لە رێگەی لیژنەیەکی چوارقۆڵییەوە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق پێکهێنراوە و دەستی بە دانووستان کردووە.

جەعفەر حسێنی، وتەبێژی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عیراق رایگەیاند “پابەندی هیچ وادە و رێککەوتنێک نابن لەلایەن حکومەت یان لایەنێکی سیاسییەوە بۆ پرسی رادەستکردن یان کۆنترۆڵکردنی چەکەکانیان دیاری بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چەکی مقاوەمە وەک ئەمانەت لە دەستی خەباتگێڕاندا دەمێنێتەوە و ئاراستەکەی رووی لە هەر دوژمنێکە کە عیراق و گەلەکەی بکاتە ئامانج، دەرگایان بۆ هەر دانووستانێک کراوەیە کراوەیە کە سەروەریی وڵات مسۆگەر بکات و کۆتایی بە هەژموونی ئەمەریکا بهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان