مەودا میدیا-
لە نوسراوێكدا كە ئەمرۆ شەممە 15ـی ئاب كردوویانە، كوتلەی توركمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای هەمواركردنەوەی یاسای رزگاربووانی دەستی داعش دەكات بۆئەوەی ئەو كەسانەش بگرێتەوە كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.
كوتلەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە” ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی كوتلەكەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوای هەمواركردنەوەی یاسای رزگاربووانی كردووە بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی توركمان، شەبەك، ئێزیدی و منداڵانی دیكەی پێكهاتە جیاوازەكان كە لەلایەن داعشەوە رفێنراون و دەستدرێژییان كراوەتە سەر، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە”.
باسی لەوەش كردووە” یاساكە بەو شێوەی ئێستا رێژەیەكی زۆری ئەو منداڵە توركمانانە ناگرێتەوە كە لە قەزای تەلعەفەر رفێندراون، لە نێویاندا زۆرێك لە كچ و كوڕ هەن كە لە كاتی تاوانەكەدا تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە”.
ئەوەشی روونكردووەتەوە” تەلعەفەر كە یەكەم قەزا بوو دوای موسڵ كەوتە دەستی داعش لە 15ی حوزەیرانی 2014، بەر لە شەنگال و ناوچەكانی دیكە، ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی توركمان تیایدا رفێندراون، بەتایبەتی منداڵ و كچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ و چارەنووسی زۆرێك لەو رفێنراوانەش تا ئێستا نادیارە”.
كوتلەی توركمانی” داواشی لە سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی سەرجەم كوتلە سیاسییەكانی تری پەرلەمان كردووە، پشتگیری لە هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە بكەن بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنی منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ لە پێكهاتەكانی توركمان، ئێزیدی، مەسیحی، شەبەك، و پێكهاتەكانی دیكە”.
ئ پ
داوای هەمواركردنەوەی یاسای رزگاربووانی دەستی داعش دەكرێت