مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم داواى كردووه له بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2027، مووچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسیی هاوتاى عیراق بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی هەرێم له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی كۆبونه‌وه.
کۆبوونەوەکە لە بارەی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی بوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا، بە ئامانجی جێگیرکردنیان لە رەشنوسی بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ماوه‌ى زیاتر له دوو خولى په‌رله‌مانى عیراقه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كان باسى هاوتاكردنى مووچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
ع