مەودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەغدا بەشێکی تری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی خەرجکردووە کە بڕەکەی زیاتر لە 58 ملیار دینارە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بڕیاری خەرجکردنی بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران دراوە کە کۆی گشتییەکەی 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دینارە بەڵام هێشتا 83 ملیار دیناری تری جووتیارانی هەرێم لای بەغدا ماوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارەکە بۆ پارێزگای هەولێر 19 ملیار و 726 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای سلێمانی 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار، هەروەها بۆ پارێزگای دهۆک 16 ملیار و 999 ملیۆن دینار تەرخانکراوە”.
ب ح