مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێزەکانیان بە تەواوی گەرووی هورمزیان کۆنتڕۆڵکردووە و بەهۆی دابینکردنی نەوتەوە رێگرییان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 300 دۆلار کردووە لە جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هەڵدانی درۆن جاروبار لەلایەن ئێرانییەکانەوە بەسەر گەرووی هورمزدا تەنها کارێکی بێزارکەرە و هیچ کاریگەرییەکی نییە و ناتوانێت رێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگەیان بە بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت نەداوە بگاتە (300 یان 350 دۆلار) وەک پێشبینی دەکرا، بەڵکوو ئێستا لەنێوان (83 بۆ 84 و 85 دۆلاردایە) و کاتێک شەڕەکە بە بردنەوەیان کۆتایی دێت، نرخەکەی زۆر لەوەش کەمتر دەبێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “رەنگە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە، بەڵام دەبێت تاران بە تەواوەتی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت و بەهیچ شێوەیەک رێگە بەو وڵاتە نادەن چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت”.
ب ح