مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش بە (1 تـــــا 2) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
ب ح