مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد ئەمریکا لەژێر فشارێکی بەهێزدایە و ناچارە ناوچەکە بەجێبهێڵێت و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات.
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “بەرپرسانی ئەمەریکا لە زمانی دیپلۆماسی تێناگەن، سزاکان هەڵناگرن و نایانەوێت پارە بلۆککراوەکانی تاران ئازاد بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو جیهان دەبینن لە بەرانبەر زمانی هێزدا، ئەمەریکا نەک تەنها قبوڵکردنی مەرجەکان، بەڵکوو ناچار دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات و ناوچەکەش بەجێبهێڵێت”.
ب ح