پزیشکیان هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری ئێران ئاشکرایکرد ئەمڕۆ جیهان گۆڕانکاریی خێرا بەخۆوە دەبینێت؛ ئەگەر هەنگاوەكانیان خاو و درەنگ بێت، ئەوا لە پێشکەوتنی جیهانی دوا دەکەون.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند “نادادپەروەریی زەمینە بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی جەماوەریی خۆش دەکات، نابێ رێگە بدەن ئەم ئەم هۆکارە زریانێک لە وڵاتدا هەڵگیرسێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ئەوەی گەلی ئێران سەرفراز بێت، پێویستە ناکۆکیەکاننان بەلاوەبنێن، چونکە شەڕی داسەپاوی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا، میللەتی رووبەڕووی برسێتی و چەندین گرفت کردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان