عیراق هەزاران زیندانی رەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی هەزاران زیندانی بۆ وڵاتەکانیان کە هەڵگری رەگەزنامەی عەرەبیی و بیانین چڕکردووەتەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند “هەوڵدەدەن نزیکەی شه‌ش هەزار زیندانیی کە هەڵگری رەگەزنامەی 61 وڵاتن، جگە لەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە بۆ وڵاتەکانیان بگەرێننەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەشێکی زۆری زیندانییەکان لە هاوڵاتییانی سوری پێکهاتوون، دوای سوریا چەکدارەکان لە وڵاتانی مەغریب، ئەمەریکا، کەنەدا، روسیا، تونس و تورکیاوە هاتوون کە لەئێستادا ئێستا لە چاکسازییەکانی عیراق سزایان بەسەردا سەپێندراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جگە لەو چەکدار و تووندڕەوانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسیگیرکراون، لەمساڵدا بەهۆی پەلاماری چەکدارانی جۆلانی و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئەو زیندانانەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە چەکدارانی داعشی تێدا زیندانی کرابوو، هێزەکانی ئەمەریکا بەشێکی زۆری چەکدارانی داعشی بۆ زیندانەکانی عیراق گواستەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان