ماوەی راهێنانی مامۆستایان درێژکرایەوە

مەودا میدیا-

یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان ئاشکرایکرد شاندێکیان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی پەروەردە و مامۆستایان و سیستمی مامۆستایانی راهێنەر کردووە.

یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان رایگەیاند “پرۆسەی راهێنانی مامۆستایان لە (9/1 دەستپێدەکات و تاوەکو 9/19)بەردەوام دەبێت، وەزارەتی پەروەردە پاشەکشە لە راهێنانی مامۆستایان ناکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرجەم مامۆستایان لەماوەی ساڵێکدا یەکجار خولی راهێنان دەبینن کە بۆ ماوەی (4 تاوەکو 5 رۆژ) دەبێت کە لە مانگی نۆی ئەمساڵ بەشدار دەبن، و چیتر مامۆستای راهێنەر هەفتانە سەردانی قوتابخانەکان ناکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان