مه‌ودا میدیا-
بۆ سه‌به‌ته‌ى چواره‌مى به‌شه‌خۆراك كه له ماوه‌ى رابردوو دابه‌شكرا، هاوڵاتییانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاى سلێمانى برنجیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانیش ده‌ڵێت، دابه‌شى ده‌كه‌ین.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له سه‌به‌ته‌ى چواره‌مى به‌شه‌خۆراك، بڕى ته‌واوى برنجمان بۆ نه‌هاتبوو، ئه‌وه‌ى بۆمان ره‌وانه‌كرابوو، له ناو شار‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى دابه‌شكرا، به‌ڵام ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاى سلێمانى برنجیان وه‌رنه‌گرت”.
وتیشى “بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه بڕى 2 هه‌زار تۆن برنجى سه‌به‌ته‌ى چواره‌مى به‌شه‌خۆراكمان به ده‌ستبگات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌ش سه‌یاره كه هه‌ر یه‌كه‌یان 40 تۆن برنجیان پێ بووه به ده‌ستمان گه‌یشتووه و ده‌سته‌جێ دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر بریكاره‌كان و له رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام برنجمان به‌ده‌ست ده‌گات، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه له سه‌به‌ته‌ى چواره‌م برنحیان وه‌رنه‌گرتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر بریكاره‌كان و داواده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى هاوڵاتییان بچن وه‌ریگرن چونكه كه‌شوهه‌وا گه‌رمه پێش ئه‌وه‌ى خراپ بێت له دوكانى بریكاره‌كان با هاوڵاتیی وه‌ریبگرێت”.
ع