ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە لابردنی سفرەکان دەدات

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕەگەکانی کۆبوونەوەکەش لابردنی سفرەکانی سەر دینارە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عیراق رایگەیاند “ئەمڕۆ ​ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە لابردنی سێ سفری سەر دینار دەدات، دوای پەسەندکردنی بڕیارەکەش، پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەرلەمان قەبارە، شێوە و وردەکارییەکانی تری دراوە نوێیەکە تاوتوێ دەکات و گۆڕینی دراوەکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2027، گۆڕینی دراوەکە لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە و بودجەی نوی لەسەر بنەمای دراوە نوێیەکە دابڕێژرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان