مهودا میدیا-
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا سەبارەت بە ئێران ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتەکە مەودای ئەو سزا لاوەکییانە فراوانتر بکات کە دەتوانێت بەسەر ئەو لایەن و وڵاتانەدا بسەپێنێت کە پەیوەندیی بازرگانیان لەگەڵ تاران هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ چڕکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی رۆیتەرزی ئهمهریكى راگەیاندووە “ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ناردنی هۆشداریی کۆتاییە بۆ وڵاتان بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران، ئەمەش لە هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بەو وەستانە نزیکەی شەش مانگە کە هەناردەکردنی وزەی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە ئیفلیج کردووە”.
بڕیارە ئهمشهو دووشەممە سکۆت بیسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە رێوشوێنەکانی پەیوەست بە ئێران رابگەیەنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە بیسنێت بەنیازە تێڕوانینێکی گشتگیرتر لە هەڵمەتی فشارە ئابوورییەکانی دژ بە ئێران بخاتەڕوو کە خۆی و ترەمپ ناویان ناوە رۆژی سەرکەوتنی ئابووری.
ئاماژەی بەوەشکرد “بۆ وڵاتان روونی دەکاتەوە کە دەبێت لەگەڵ ئەمهریکا هاوئاهەنگ بن، یان مەترسی ئەوە دەکەن کۆمپانیا و دامەزراوە گەورەکان لە سیستەمی دارایی لەسەر بنەمای دۆلار ببڕدرێن”.
ع