ترەمپ: موجتەبا خامنەیی نەکوژراوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە پرۆسەی گەمارۆدانی دەریاییدا ئاستێکی بەهێزیان پێشکەشکردووە و تەنها شەوی رابردوو 22 بەلەمی ئێرانیان تێکشکاندووە، هاوشێوەی ڤەنزوێلا لە سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ئێراندا نزیک بوونەتەوە، موجتەبا خامنەییش نەکوژراوە، بەڵام دەست و قاچی چەپی بریندارە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هێزی ئاسمانیی ئێرانیان لەناوبردووەو دۆخی ئابوورییان زۆر خراپە، رێژەی هەڵئاوسان گەیشتووەتە 300%، ناتوانن مووچەی سەربازەکانیان بدەن و دراوەکەیان بەتەواوی بێ بەها بووە، رووبەڕووبوونەوەی ئێران هیچ خشتەیەکی کاتیی نییە و تاوەکو کەی پێویست بکات بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوی مینە چێنراوەکانیان لە گەرووی هورمز پاککردووەتەوە و گەرووەکە ئێستا کارایە و نەوتێکی زۆر هەناردە دەکرێت، بەجۆرێک رۆژانە زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لەسەر کەشتییەکان بە گەرووەکەدا تێدەپەڕێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “پەلەی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و هیچ کاتێکی دیاریکراویشان نییە، چونکە ئێرانییەکان ئەو کەسانە نین کە نیازپاکییان هەبێت بۆ ئەوەی رێککەوتنیان لەگەڵدا بکەن، بۆیە درێژە بە جەنگی ئابووریی و هێرشە سەربازییەکان دەدەن بۆ سەر ئەو وڵاتە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان