عەلی رەئوف دڵنیایی دەداتە مامۆستایانی گرێبەست

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم کۆبوونەتەوە و تەنها ئامجیشیان بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان بووە.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “دوێنی لەگەڵ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە چارەنووسی مامۆستایانی گرێبەست کۆبوونەتەوە کە ئایا بەشێکن لە گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دڵنیایی کردوونەتەوە کە ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بە مەبەستی بە هەمیشەییکردنیان بە تەواوی رەوانەی بەغدا کراون”.

ئەوەشی خستەڕوو “داواکاریی سەرەکییان بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانە، نەک تەنها ناردنی بودجە یان گواستنەوەی مووچەکەیان بۆ سەر بەغدا بە شێوازی گرێبەست ، داواکاریی نەگۆڕیان دامەزراندنی بەهەمیشەیییە و تاوەکو بەدیهێنانی مافەکانیان هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان