تەمەنی حکومەتەکەی سودانی درێژناکرێتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد ئەوەی لە سۆشیال میدیا و هەندێک ماڵپەڕی هەواڵیدا بڵاوبووەتەوە لەبارەی رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی حکومەتی سودانی بۆ ماوەی ساڵێکی تر دوورە لە راستییەوە.

عەبدولسەمەد زەرکوشی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند “نوری مالیکی تاکە کاندیدی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتووی عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ گفتوگۆیەک لەناو هێزەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی سەبارەت بە درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی نەکراوە و تەنها شیکاری سیاسی زیاتر نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان