وەزیری پێشمەرگە: یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا کۆتایی دێت

مەودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پێنتاگۆن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نوێ ناکەنەوە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند “یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە بۆ ماوەی چوار ساڵ بووەو مانگی ئەیلول (9) وادەکەی كۆتایی دێت، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا هەموو خاڵەکانی نێو یاداشتەکە وەک خۆیان جێبەجێ کراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە چوار ساڵەکەدا پابەندی تەواو بە یاداشتەکەوە لە لایەن هەردوولاوە هەبووە و یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی یاداشتەکە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو کە بە تەواوی جێبەجێ کراوە و ئێستا هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو دەڤەر و 11 فیرقە و فەرماندەییەک رێکخراونەتەوە و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان