مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له وه‌ڵامی وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئابوورى ئه‌مه‌ریكا ئاگرى گرتووه، به‌ڵام وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكى درۆیه.
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و هاوكات سه‌رۆكى شاندى دانوستانى ئه‌و وڵاته وتى “ئەی درۆزن، سەیری داهاتی بەڵگەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بکەن، کە ئاگری گرتووە و بڵێسەی بەرز دەبێتەوە”.
قالیباف پێى وایه، سكۆت بێسێنت، خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكا چه‌واشه‌ده‌كات به داتاى هه‌ڵه‌و قه‌رزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دهستدهچوون و ئابووریه‌كى خراپى هه‌یه.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئه‌مه‌ریكا 130 ملیۆن به‌رمیلى له دوو هه‌فته‌دا نه‌گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا 130 ملیار دۆلارى له شه‌ڕى ئێران خه‌رجكردووه.
ع