مهودا میدیا-
پاکستان ئهمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ ئەمهریکا و ئێران بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ململانێی بەردەوامی نێوانیان و دووپاتی کردەوە کە متمانەیان هەیە کە دوو وڵات دەگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.
تاهیر ئەندەرەبی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند “سەردانەکەی عەسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان بۆ تاران لە مانگی ئابی رابردوو، هێزێکی بەرچاوی سەبارەت بە قەیرانی گەرووی هورمز دروستکردووە”.
پێشتر شههباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان دووپاتی کردبووەوە پاکستان باوەڕی هەیە رێککەوتنی چوارچێوەی ئاشتیی نێوان ئەمهریکا و ئێران کە بە نێوەندگیریی بووە، باشترین هیوا بۆ ئاشتیی لە ناوچەکەدا پێشکەش دەکات.
شەریف رایگەیاند “هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانمان بووەتە هۆی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن، کە نوێنەرایەتیی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بەرەو کەمکردنەوەی ئاستی گەشەکردن و گەڕاندنەوەی ئاشتیی لە ناوچەکەدا”.
ع