عەلی حەمەساڵح: بۆ لەمەودوا پارەی باران وەردەگیرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە دەیانەوێت پێوەری ئاو بۆ بیرەکان دابنێن و پارەی ئاوی ژێرزەوی لە هاوڵاتییان وەربگرن.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “کۆمپانایەکە بەناوی (BMI) بەدواداچوون بۆ هەموو کارگەکان و دواتر پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەکات لە رێگەی دانانی پێوەرەوە بەپێی بڕی ئەو ئاوەی دەرهێندراوە پارەیان لێ وەردەگیرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رێگەی دەستەی دەستپاکییەوە کۆمپانیاکە و وەزارەتی شارەوانی داوەتە دادگا، کە کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوەی کردووە بڕیاری وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان