عیراق شەش هەزار چەکداری داعـ.ـش دادگایی دەکات

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆتاییهاتنی قۆناغی لێکۆڵینەوە و دەستپێکردنی دادگاییکردنی نزیکەی شەش هەزار تۆمەتباری داعشی لە زیندانەکان ئاشکراکرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “چەکدارەکان هەڵگری رەگەزنامەی 67 وڵاتی جیاوازن کە لەنێویاندا (سێ هەزار و 497 سوری)، (474 عیراقی) لەگەڵ هاوڵاتییانی 19 وڵاتی ئەورووپی، 16 وڵاتی عەرەبی و 32 وڵاتی تری جیهان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە لێکۆڵینەوەکاندا چەندین سەرکردەی مەترسیداری سەربازیی، ئەمنیی و راگەیاندنی داعش دەستنیشانکراون، لەنێویاندا شەش تۆمەتباری سەرەکی کە راستەوخۆ تێوەگلاون لە تاوانەکانی رفاندن، گواستنەوە، فرۆشتن و بە کەنیزەکردنی ژنانی ئێزدی”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە تەواوی مافە یاساییەکان بۆ تۆمەتباران گەرەنتی کراون، لە دیاریکردنی پارێزەر، ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، رێگەدان بە تیمەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتیی و نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ سەردانیکردنی دەستگیرکراوەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان