مهودا میدیا-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا ئهمڕۆ سێشەممە سزای بەسەر 36 ئامانجی پەیوەست بە کەرتی فڕۆکەوانی ئێرانەوە سەپاند، لەنێویاندا 27 هێڵی ئاسمانی، به ئامانجی توندکردنەوەی دابڕانی دارایی تاران و بڕینی دەستڕاگەیشتن بە فڕۆکە و تەکنەلۆژیا هەستیارەکانە.
گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاند “فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی (OFAC) ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کردووەتە ئامانج بەهۆی رۆڵی ئەوان لە پشتیوانیکردن لە چالاکییەکانی حکومەتی ئێران و گواستنەوەی چەک و کارمەند و باری نایاسایی”.
گەمارۆکان، ئێران ئێر تور، هێڵی ئاسمانی ئێران عاسمان، کیش ئێر، قشم ئێر، هێڵی ئاسمانی زاگرۆس و لەگەڵ کۆمپانیاکانی ترى فڕۆکەوانی ئێرانی کردە ئامانج.
هەروەها پاکێجەکە هەشت کۆمپانیا و تاکێک لە چەند وڵاتێکدا کردوهتە ئامانج، گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاندووە خزمەتگوزاریی پێشکەش بە کۆمپانیای ماهان ئێر کردووە، کۆمپانیایەک کە پێشتر لە ژێر سزاکانی ئەمهریکادایە، یان یارمەتی داوە لە دابینکردنی فڕۆکەی دروستکراوی ئەمهریکا و پێکهاتەکانی پەیوەست بە فڕۆکەوانی لە رێگەی کۆمپانیاکانی پێشەوە و رێگاکانی کەشتیوانیی ناڕاستەوخۆ.
لاى خۆیهوه سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاند “ئەو کۆمپانیا و کەسانەی کە بەردەوامن لە بازرگانیکردن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییە سزادراوەکانی ئێران، مەترسیی ئەوەیان هەیە لە سیستەمی دارایی جیهانیی ببڕدرێن”.
ع