مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى سێ رۆژه كاره‌باى رووناكیی له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كوژێندرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هیچ گرفتێك له به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتیی نییه.
پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكیی به شێوه‌ی به‌رده‌وام و 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كات.
ساڵى رابردوو 1ى ئه‌یلول، كاره‌باى رووناكى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه چووه بوارى جێبه‌جێكردن، له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا زۆرترین كێشه‌ى هه‌بووه و رووبه‌ڕووى بڕانبووهتهوه و هاوڵاتییانیش به ناچارى پاره‌ى موه‌لیده‌شیان داوه.
پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم داوایكرد له‌گه‌ڵ هاتنى كاره‌باى رووناكیی، خاوه‌ن موه‌لیده‌كان موه‌لیده‌كانیان لاببه‌ن، به‌ڵام دواى ته‌نها چوار مانگ و له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ كاتێك كاره‌باى رووناكى نه‌ما، حكومه‌ت داوایكرد موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه هاوڵاتییان.
پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یوت به جێبه‌جێكردنى كاره‌باى رووناكیی، هاوڵاتییان رزگاریان ده‌بێت له پاره‌ى زۆرى موه‌لیده، به‌ڵام ئێستا هاوڵاتیی نه‌ك هه‌ر رزگاریی بووه، بگره پاره‌ى موهلیدهكهشى له‌سه‌ر شانه‌و كاره‌باى رووناكیش نرخه‌كه‌ى زۆر گرانه.
له كاتێكدا ده‌بوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى بڕانى كاره‌باى رووناكیی، پاره‌ى مولیده‌ى بدایه، به‌ڵام ئاماده‌نییه ئه‌و ئه‌ركه بخاته سه‌رشانى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانیش له كاتى بڕانى كاره‌باى رووناكی، هاوڵاتییان بێ كاره‌با ده‌بن و موه‌لیده‌كانیش كاره‌با بۆ هاوڵاتییان هه‌ڵناكه‌ن.
ع