مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەشی زۆری شارەزایانی كەشناسی، زستانی ئەمساڵ زووتر دەستپێدەكات و وەزری بارانبارینیش بەراورد بە ساڵانی رابردوو پێش دەكەوێت.
پشتیوان محەممەد، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەكان لە رۆژانی كۆتایی ئەم مانگە و رۆژانی سەرەتای مانگی 10 لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان یەكەم بارانی سەرتاسەری ئەمساڵ دەبارێت”.
وتیشی ” ئەمڕۆ شەممە بڕێك شێ لە دەریای سوورەوە دێتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و بە گشتی لە ناوچەكە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” ئەگەر هەیە لە شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێن و بەشێكی ناوچەی جیا جیای سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ ماوەیەك بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەڵام ئەگەری بارانبارینێكی كەم زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە”.
ئ پ