دااعـ.ـش و سوپای عیراق رووبەڕووی یەکتر بوونەوە

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە فەوجی مەغاویری سوپای عیراق لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ئاشکرایکرد ئەمشەو چەند چەکدارێکی دااعش پەلاماری خاڵێکی سەربازیی فەوجەکەیانی داوە.

سەرچاوەیەکەی فەوجی مەغاویری سوپای عیراق رایگەیاند “بنکەکەیان لە چیای مەکحولە لەنێوان ناحیەی سەرگەڕان و قەزای حەویجە، لە پەلامارەکەدا کامێرایەکی چاودێریی گەرمیی بارەگاکەیان تێکشکاوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکدارەکان لەلایەن هێزەکانیانەوە و تێکشکاندنی پەلامارەکەیان، دواتر چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان