بڕی 500 ملیار دینار بۆ جووتیاران خەرجکرا

مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق بڕیاریدا 500 ملیار دیناری وەک شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ماوەی مانگی ئەیلول خەرج بکات، وەک بەشێک لە رێکارەکانی وەزارەت بۆ یەکلاکردنەوەی پابەندییە داراییە نەدراوەکان.

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت بە ئامانجی تەواونەکردنی سەرجەم پارە نەدراوەکان بەپێی رێکارە داراییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەت پابەندە بە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک، بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوە داراییە پێویستەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی چالاکییە کشتوکاڵییەکان و بتوانن جووتیاران بەردەوام بن لە کارەکانیان”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم رێوشوێنانە بەشێکن لە چارەسەرکردنی کەرتی کشتوکاڵ و رێکخستنی پرۆسەی پارەدان، بەمەش گەرەنتی بەردەوامی بودجەی پێویست بۆ وەرزی کشتوکاڵ و پاڵپشتی سەقامگیری چالاکییە کشتوکاڵییەکان دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان