ئه‌وروپا له‌ ئێران نیگه‌رانه‌ و ئێرانیش بێبه‌رى خۆی نیشاندا

مه‌ودا میدیا-

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگه‌یاند “ئێمە لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکانی بریکارەکانی ئێران هاوسۆزی لەگەڵ هاوبەشەکانی کەنداودا وەستاوین، هەموومان نیگەرانین”.

لای خۆیەوە ئێران رەتیکردەوە هیچ تێوەگلانێکی لە ململانێکانی یەمەندا هەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە حوسییەکان بەتەواوی سەربەخۆن.

پێشتریش حوسییەکان رایانگەیاند بە دەیان مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شا خالید لە خەمیس موشەیت لە باشووری سعودیە، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشەکە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە بۆ ئەو لێدانانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ شانشینی یەمەنیان گەڕاندووەتەوە.

وتەبێژی سەربازی حوسییەکان، یەحیا ساری، وتی “بزووتنەوەکە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چۆنایەتیی و بەرفراوانی ئەنجامداوە کە دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانەکانی کردۆتە ئامانج، لەوانە هەنگاری فڕۆکە جەنگییەکان، رادار، رێڕەوی فڕین، کۆگاکانی تەقەمەنی و ئامانجەکانی تر لە بنکەی ئاسمانی شا خالید لە خامیس موشەیت”.

پێشتریش ، وەزارەتی وزەی سعودیە رایگەیاند کە چەندین دامەزراوە و دامەزراوەکانی لە باشووری شانشینی عەرەبستان کراونەتە ئامانج.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان